بەشی نێودەوڵەتی: بنیامین نتانیاهۆ لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی خۆی بە پاگاندەگەلێک لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان دەست پێکرد. ئەو ڕاستەوخۆ هەڕشەی لە گرووپگەلی بەرخۆدانی عێراق کرد و بەڵێنی دا کە ئەوانیش دەکاتە ئامانج.
هەڕەشەی نتانیاهۆ سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بەرخۆدانی عێراق، بەڵام بەرەوڕووی کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق بوو و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: هەر کەس هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییەکی عێراقی بکات، وەکوو هێرشکردنە سەر هەموو عێراق وێنا دەکرێت.
بەو بۆنەیەوە وتووێژێکمان لەگەڵ فەراس یاسر نوێنەری ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی نۆجەبای عێراق، ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:
* نتانیاهو لە هەشتادەمین کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لێدوانەکانی بە پاگەندە و هەڕەشە لە دژی ئێران و بەرەی بەرخۆدان لە حیماسەوە تا حزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا و بەرخۆدانی عێراقەوە، دەست پێکرد. نتانیاهۆ بۆ هەڕەشە لە بەرخۆدانی عێراق دەکات؟
ـ ئاشکرایە کە دەبێ ئیسرائیل تەرکیز بخاتە سەر هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی، بە تایبەت، بە هۆی ئەویەی کە عێراق ناوچەیەکی هەستیار و گرینگە بۆ خەونی "ئیسرائیلی گەورە". پێدەچی کە ئەو ڕژیمە بوونی برخۆدان لە عێراقدا بە ئاستەنگێک دەزانێت کە دەبێ لاواز بکرێت. ڕژیمی زایۆنی بە ئاوڕدانەو لەوەی کە زۆربەی بژێرەکانی خۆی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو بۆ ئەو مەبەستە بەکار هێناوە، بژێرەیەکی زۆری لە عێراقدا پێ نەماوە، بۆیە زایۆنییەکان نیگەرانی بەهێزتربوونی بەرخۆدانی عێراقن و لە گەشەی لێێهاتووییەکانی دەترسن.
* ئایا بەو پاگەندە و هەڕەشانەی نتانیاهۆ، بەرخۆدانی عێراق گۆشەگیر و تەریک دەکەوێت؟
ـ هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی بەرەی بەرخۆدان درێژەی هەیە و ئێمە پێشتریش هەڕەشەگەلێکمان لەبارەی تیرۆری کەسایەتییەکان پێ دەگەیشت. ئەوی نتانیاهۆ دەیڵێ بە هیچ جۆرێک ڕاستییەکان ناگۆڕێت، چونکە ئەو هەوڵ دەدا کاتێک بۆ خۆی بکڕێت و سەرکەوتنێکی خەیاڵی کە بوونی نییە، ئاراستەی بازاڕ بکات. ئەگەر بەرخۆدان دەستەوەستان با، ئەو گەمژەیە، هەڕەشەی لێ نەدەکرد. بەرخۆدان خۆی لەگەڵ ڕاستییەکان ڕێک دەخات و بیچم دەگۆڕێت.
بەرخۆدان ئێستا بۆ هەر جۆرە هەلومەرجێکی نائاسایی یان هێرشێک ئامادە دەبێت و زانیاریگەلێکی لەبارەی جموجۆڵی سەربازی و ئەمنیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچە و بە تایبەت لە عێراق پێگەیشتووە. ئەو کارە بەرخۆدان دەباتە قۆناغی ئامادەباشەوە، چونکە دەزانێت هێزەکانی بەرخۆدان خاوەن بانکی ئامانجێکی بەفراوانن کە هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی.
* هەڵوێستی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و گرووپگەلی بەرخۆدان هەمبەر بەو هەڕەشەیە چیە؟
ـ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاوێژی هەڕەشەئامێزی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕەت کردەوە. ئەو هەڕەشەیانە، ئاستی دابەزینی داگیرکەران لە تەکوزیی جیهانی ئاشکرا دەکەن.
* پاش ئەو هەڕەشەیە، داهاتووی بەرخۆدانی عێراق چۆن دەبینن؟
ـ بێ گومان گوشارگەلێک لە لایەن باڵە دەرەوەیی و ناوخۆییەکان دەخرێتە سەر بەرخۆدانی عێراق و ئەمریکا بەدوای گوشارخستنە سەر بەرخۆدان بە ئامرازی جۆراوجۆر لە ناوخۆی عێراقە، بەڵام هەموو دەزانن کە بەرخۆدان، قەڵغانی عێراقە و ئێمە لەو باوەڕەداین کە بەرخۆدان لە لایەن خەڵکەوە پاڵپشتی دەکرێت.
Your Comment